وت و ویژ
وه جیها خانمی شو جاعی ، یه کیک له کونه کار ترین ماموستاکانی شاری مه هاباده که سه ره تا به ده عوه تی پیشه وای نه مر هاتووته مه هاباد و ئیتر بو هه میشه لیره سه قامگیر بووه. له ماله که ی که وه ژوور ده که وم یه که م شت که هه ستی پیده که م ریک و پیکی و هیمنایه تی و ئینسجامیکه که له ته واوی ماوه ی ته مه نی خوی دا حه ولی بو داوه. ئیستاش چاوه کانی پرن له هیوا و خوشه ویستی و لیوریژه له دله راوکه سه باره ت به ره ی داهاتوو و له وه ی که له وانه یه ئه م وت ویژه و باس له ئه زموونه کانی تیشک بخاته سه ر ریگای لاوه کان به سه ر و روویه کی خوشه وه سه ره رای ته مه نی زوری وه رمان ده گری. بی شک زوربه ی ئیمه له سه رده میک دا یه کیک له قوتابیه کانی ئه م ماموستا خوشه ویسته بووین .
ئه م وت وویژه له 22 ریبه ندانی 1384 هه تاوی له روژنامه ی "په یامی کوردوستان " ژماره 22 له دوو به ش دا بلاو بوته وه به لام به هوی گرینگی زانیارییه کانی بو جاریکی تر ده یخه ینه به ر سرنجی هوگران.
مریه م قازی
پرسیار: تکایه خوتان بناسینن.
و: من وجیها شوجاعی له سالی 1304 هه تاوی 2ی بانه مه ر له شاری مه هاباد له دایک بووم. بابم ئاغای یوسفی شوجاعی له لایه ن ره زاشاوه هاته مه هاباد بو به ریوه بردنی کار و باری ئیداره ی فه رهه نگ که ئه و ده م مه رحوومی پیشه وا له جیگای مامی به ریزی " سه یفولقوزات " به ر پرس و رئیسی ئه م ئیداره یه بوو و دوای هاتنی بابم کاره که ی دا ده ست ئه و و به م جوره بابم هه م بوو به رئیسی ئیداره ی فه رهه نگ و هه م به مودیری قوتابخانه ی کورانه ی " سه عاده ت " که ئه و ده م له پشت ماله ئاغای شافعی هه لکه وتبوو. دایکم کورده و خزمایه تیمان ده گه ل بنه ماله ی قازی و حه یده ری و ئه میری هه یه. دوای حه وت سالان چوینه شاره کانی خوی ، ئه هه ر و ته وریز و له و شارانه ش بابم هه ر ره ئیسی ئیداره ی فه رهه نگ بوو و مروفیکی بیر ئاوه لا و تیگه یشتوو بوو و ده که ل دایک زانا و عالمم ئه من و براکه میان وه به ر خویندن نا. براکه م ئیستا دوکتووره و له زانکوی ئازادی ئیسلامی له تاران ماموستایه و بو خوشم له کلاسی نوهم را ده رسه که م به ناته واوی برایه وه ، هویه که شی ئه وه بوو که به ره به ری دامه زرانی کوماری ئازه ربایجان له ته وریز بوو و ماوه یه ک پیچوو تا توانییان قوتابخانه کان ریک خه نه وه. دوایه ش خه ریکبوون ده رسی تورکییان ده گوت که ئه من زورم پیناخوش بوو و حازر نه بووم ببمه ماموستا . مه رحومی پیشه وا تا ته شریفیان هاتبا ته وریز ده ینارد له دووی بابم و سه ردانی ئیمه شی ده کرد که زانی له مالی بیکارم داوای له بابم کرد که ئیزنم بدا بیمه مه هاباد و له قوتابخانه کانی ئه و شاره دا ده رس بلیم. بابم که ئیراده تیکی یه کجار زوری له خزمه ت پیشه وای دا هه بوو و له هه موو کات دا ئیمه ی هان ده دا بو خزمه ت له پیناو کار و باری کومه لایه تی ئیزنی پیدام و هاتمه وه ماله ئاغای حه مه ده مینی بابامیری که ماله خالم بوو . کوردی له خزمه ت بنه ماله ی مه رحوومی پیشه وا دا فیر بووم که هات و چوم یه کجار زور بوو ده گه لییان و زوریان ئاگا له من بوو . حاجی مینا خانم، شاسولتان خانم و خانمه خانمه دوریکی گرینگییان له ژیانم دا هه بوو و به کتیبیکی کوردی که ئاغای حه مه ده مینی سیگاری بو ی هینام له ماوه ی مانگیک دا کوردی زور باش فیر بووم و ئه و جار به کوردی و به فارسی ده رسم ده گوت. سه ره تا مانگی 60 تمه نم وه رده گرت و دوازده شاگردم هه بوو که ناوی بریکییانم له بیره: مونیر خانم و عیفه ت خانم و فه وزییه خانمی قازی که هه ر سیک کچی پیشه وا بوون، خورشید خانمی ره حیمی و مریه می داودی و ...له ماموستا کانیش خه دیجه خانمی مه جدی، زارا خانمی مه نگوری و خه دیجه ی باباسوری له بیرم ماون. دوای دامه زرانی کومیته ی ژنان له کوماری مه هاباد دا هاوکاری حاجی میتا خانمم ده کرد و له کوبوونه وه کان دا باسی وه مان بو ژنان ده کرد که ده گه ل نه خوینده واری و دواکه وتوویی به ربه ره کانی بکه ن وبه منداله کانییان به تایبه ت کچه کانییان بخوینن و بو عاملاندنی مندال و به ریوه بردنی پاک و خاوینی و پاراستانی زمانی کوردی و ئازادی کوردوستان و ... ئه وه ده مانزانی پیمان ده سپاردن. بابم وای فیر کردبووین که بو خزمه ت کردن نابی ره گه ز و زمان و ئاینیکی تایبه ت له به ر چاو گرین و له هه ر شوینیک ئه رکی خزمه ت گوزاری به خه لکی له کرده وه دا فیر کردبووین و ته عه هوداتیکی گه ره ی وه به ر نابووین که بوو به هه وینی ئه وه ی که به دل و گیان له خزمه ت خه لک دا بم . مه تمانه ی بابم به من که کچیکی جحیلی به تاقی ته نی ناردبووه شاریکی کورد کاریکی زور گه وره و بی وینه بوو ، بوو به هوی ئه وه که باوه ریکی زورم به خوم و کاره کانمه وه بی . دوای ماوه یه ک بوومه مودیری قوتابخانه ی " په روانه" که پیشتر مودیره که ی خانمیکی جووله که بوو به نیوی ماه عوزار خانم و له دوای دامه زرانی کومار رویشتبوو .
دوای تیکچوونی کومار ی کوردستان و گه رانه وه ی رژیمی په هله وی ورده ورده قوتابخانه کان زور بوون. به لام ئه و هوگری به کاری ژنان که له سه رده می کومار ی مه هاباد له من دا سه ری هه لدابوو و هه ر وه ها گیر و گرفتی زوری ژنان له هه موو زه مینه یه ک دا بوو به هوی وه که به رده وام بم له سه ر چالاکییه کانم له ریکخراوه یه ک بو ژنان دا. له دوای زه ماوه ندم ده گه ل حاجی مسته فای داودی که وه زیری بازرگانی له کوماری کوردوستان دا بوو ، په ریزاد خانم که هه ویی گه وره م بوو له م پییه دا زوری یارمه تی مندا و زور جاران بو ئه وه ی من بتوانم کار و باره کانی ده ری راپه رینم هه موو کاری مالیی وه ستوی خوی ده گرت و بایه خیکی زوری ده دا به کاره کانم و منیش پشتم به و به ستبوو. ئه و ده م وه ک ئیستا نه بوو ژنان حه قییان نه بوو ئه وه نده له ده ری بمیننه وه و من مودیری چه ند مه درسه بووم و کومیته ی ژنانم هه بوو که روژ به روژ په ره ی ده ستاند و له به یانی وه تا ئیواری ناچار بووم له ده ری بم بویه به بی یارمه تی دلسوزانه ی په ریزاد خانم چم پینه ده کرا . بو خوشم پوشتکارم زور بوو و کاریکی ده ستم ده دایه تا ته واوم نه کردبا و به باشترین شیوه جی به جیم نه کردبا ده ستم لی هه لنه ده گرت و ده مزانی ئه م هوگری به کاره کانم ره مزی سه ر که وتنمه. ئه و ده م له مه هاباد خویندن تا کلاسی شه شوم بوو و بو کلاسی سه رتر ده بوو چوبانه شاری گه وره تر . هیندی له شاگرده کانم که شه شوممیان وه رگرت پیم خوش بوو که باری زانستییان برواته سه ری و ماموستایه کی ته واو خوینده وار و به ئاگا بن بویه ته مام گرت تاقمیک له وان له حه فته ی دا دووروژ بیاننیرمه ره زاییه و له و دوو روژه دا بو خوم له جیاتی ئه وان ده رسم ده گووت بو ئه وه ی منداله کانیش وه دوا نه که ون. له و ماموستایانه ی که ناردمن بو ره زاییه ناوی چه ند دانه یه کم له بیرماوه: په ری خانمی شافعی، ئامینه خانمی خه ررازی و زینه ب خانمی ئوته میشی و ...ورده ورده قوتابخانه کانی شه هناز، وه ره هرام و..ساز کران که له مه راسمی ئیفتتاحی هه موو ئه و قوتابخانا نه دابووم.
پ: له و سه رده مانه دا هه ل و مه رجی نیو شار چون بوو؟
و: ئه وده م ته واوی شا ر چه ند گه ره ک بوو. گه ره کی چرا به رق و رزگه ییان و ئه رمه نییان و خری و شوانان. کوچه و کولان و شه قامه کان هیچی ئیسفالت نه بوون و پاک و خاوینی زور نه ده کرا . خه لک ئاوی خواردنه وه یان له چومی دینا و هه ر که سه له ماله خوشی دا چالاوی لیدابوو و هه تا سالی 1347 که ده ستیان کرد به ساز کردنی سه دی مه هاباد لوله که شی ئاو نه کرا و ئاوه رو کانیش به به ر مالان دا ده روویی . زستانان کوری داری داده ندرا و هه رکه سه له مالی خوی ته ندووری هه بوو و نانی خوی ده کرد . ئاسمانی ئه و سالانه ش وه ک ئیستا به ر چاو ته نگ و نه زوک نه بوو هه تا گوی مالان به فر ده باری و ریگا و بان جاری وابوو تا به هاری ده گیرا. زور جار چومی سابلاغ ده یبه ست و ته نانه ت دوای سه دی مه هابادیش دیتوومه ته واوی ئاوی سه د به ستوویه و جیب به سه ری دا رویشتووه. ئه و ده ماشین تاق و لوق هه بوو و ته نیا جیبی ئه رته ش له هاتووچو دابوون.
ئیواران ماتوری به رق هه لده بوو و تا دوازده ی شه و دایسا . مه هاباد یه کی له سه ر سه وزترین شاره کانی ناوچه بوو دارستان و میشه و قامیشه لینی قه راغ چومه کان پر یوون له به راز و جانه وه ری دیکه و که س نه ی ده ویرا خوی لیدا که به داخه وه ئیستا به شی هه ر ه زوری له ناوچوون و نه ده عبا ماوه نه دارستان و میشه. ئه و زه مان سروشت به سه ر ئینسان دا زال بوو ئیستا ئینسان به سه ر سروشت دا زاله. ئه و ده م هه ر ئه و شتانه ده خوران که له ناوچه دا ره عه مه ل ده هات . و.. یه که م شه قامیک که له مه هاباد ئیسفالت کرا شه قامی "شاپوور " بوو که وه ره هرام هات و قه برستانی مه لا جامی تیکدا و ئه و کاره ی به ریوه برد. ئه و ده م کاره کان زور ئه ساسی ده کران به خورایی که ره سه و پاره یان له ئاوی نه ده کرد .له بیرمه ساختومانیکییان خراپ لیدابوو ، وه ره هرام ده ستووری دا رووخاندیانه وه و له سه ر را سازییان کرده وه. جه ماوه ر که م بوو و زور جاران وه ره هرام له سه ربازی سه ر بازخانه بو کاره کانی که لکی وه رده گرت و بو خوم ئاگام له هه موو ئه وانه بوو.
پ: وه جیها خانم ئایا کاره کانت ته نیا به کاری قوتابخانه برایه وه؟
و: نه خبر کار وباری کومه لایه تی زورم به ریوه ده برد . ئه و کاره ی ئیستا NGO کان به ریوه ی ده به ن. دوای تیکچوونی کومار و خر بوونه وه ی کومیته ی ژنان ئه م بیره هه ر له میشکم دابوو که سه ر له نوی ئه م چالاکییه وه ری خه مه وه و به پیویستم ده زانی که ژنان ریکخراوه یه کییان هه بی. هه تا ئاغای پالیزبان و خانمه که ی هاتن و سه ردانی مه هابادیان کرد و منیش ده رفه تم لی هه لینا و داوای ریکخراوه یه کم کرد بو ژنان که ئه وانیش له سه ر وه را که ده ستییان زور ده رویشت لییان قه بول کردم و به یارمه تی سی خانم : فه وزییه خانمی ئه یوبییان ، خانم موبه للغی و خانم ره حمه تی که هه ر سیکییان دوکتور بوون کاره که مان ریکخست و من بووم به ده بیری ئه م ریکخراوه یه. به لام له بیرم نییه چ سالیک بوو.
پ: کاری ئه م ریکخراوه یه چ بوو؟
و: ئه و ده م ژنان زور که م له مال وه ده ر ده که وتن، نه خوشی یه کجار زور بوو و فیر کاری پیویست بو به ر به ره کانی ده گه ل نه خوشی کان نه بوو. ئیمه به دانانی ده وره کانی فیرکاری خه ییاتی ، گولدوزی، قالی بافی ، جوانی کاری و... ئه وانمان لیک خر ده کردنه وه و له هه مان کاتیش دا فیری بیهداشت و پاک و خاوینی مان ده کردن و هه روه ها هان مان ده دان که له مال بینه ده ر و به کچه کانییان بخوینن و لیمان حالی ده کردن که دنیا چوته پیش و ئه وانیش ده بی حه ول بده ن. له قوتابخانه کانیش هه ر وه تر هه موو روژی پیش وه ی مندال بچنه کلاس به سه فمان ده کردن و جوان ده مان پشکنین و ئه گه ر مندالیک بو خوی یان لیباسی چلکن با ده مان نارده وه مالی و ده بوو به خاوینی گه راباوه. له پاشان کلاسی وه رزیش مان دانا و خانم دوکتوره کان بو یان شی ده کردنه وه که بو چی ده بی وه رزش بکه ن و بجولینه وه. جیا له وه انه ئه و ژن و کچانه ی ته مه نییان بریک چووبووه سه ر و نه یان ده توانی له پولی سه ره تایی نیو نووسی بکه ن و بیسه واد بوون ، کلاسی به ره نگاری ده گه ل نه خوینده واریمان بو دانان ( پیکار با بیسوادی) و زور جاران ده رک به ده رک له مالانم ده دا و داوام له ژنه کان ده کرد که بین و له م کلاسانه دا به شداری بکه ن. و به خته وه رانه تاقمیک هه ر له و کچ و ژنانه توانییان له پاشان تا دانیشگا برون و به جیگای زور چاک گه یشتن. له و نیوه دا وام هه ست کرد که ناوه ندیکی فیر کاری بو مندالانی 5-6 سالانه پیویسته و ده بی پیش وه ی بچنه قوتابخانه له شوینیکی دیکه چوونه نیو مندالان ئه زموون که ن و به م جوره بوو که یه که م کوده کستانی ئه و شاره م له سالی 1343 دامه زراند. دوای وه ی دادگوسته ری جیگای دادوه ری مه حکه مه ی قازییه کانی گرته وه ، وام هه ست کرد که له نیو ژنان دا که م ژن هه بوون که به قانوون و یاسا ئاشنا بن و ئه وه ش له کاتی دادگایی کردن دا تووشی گرفتی کردبوون و به تایبه ت مندالانیش که توشی خه لافیک ده هاتن نه یان ده زانی له کاتی پیویست دا ده بوو چ بکه ن و چون له سه ر خویان وه جواب بین و ئی واش بوو له ژنه کان هه ر له رووی هه لنه ده هات بروا و شکایه ت بکا و ملییان به هه موو شتیک ده دا. و منداله کان له و نیوه دا زیاتر له هه موو چینیک تووشی خه سار ده هاتن. هاتین دیسان هه یئه تیکمان دانا به نیوی " پاریزگاری له مافی مندالانی تاوانبار" . ئیمه ده گه لییان ده چووینه دادگا ، وه دووی کار و په روه نده که ییان ده که وتین ، تا ئه و جیگایه ی که ده مانتوانی کاریکمان ده کرد لییان خوش بن و بو ئه وانه ی که تاوانه که یان زور قورس بوو مالیکمان دیاری کرد و تا گه یشتن به ته مه نی قانونی چاوه دیریمان ده کردن و ئاگامان لی ده بوون و به م شیوه یه نه مان ده هیشت هه ر به مندالی تووشی موحیتی ناله باری زیندان بن. له پاشان گرفتیکی تر بو کچه که نجه کانمان هه بوو ئه ویش ئه وه بوو که زور زوو به میردیان ده دان و دوایه ش له سه ر وه را که هیچ شتیکییان له په یوه ندی ژن و میردایه تی نه ده زانی دوای زه ماوه ند تووشی ناره حه تی ده هاتن. بو ئه و به شه ش هاتم دیسان شاخه یه کی دیکه م له ریکخراوه ی ژنان جیا کرده وه به نیوی " لایه نگری له کچانی که م ته مه ن" ئیتر ئه و جار هه م بنه ماله کانمان فیر ده کرد که چ ته مه نیک بو زه ماوه ند باشه و هه م هینده له و کاره دا چوومه پیش که له نیو شار دا هه تا ئه من بو خوم کچه که م نه دیتبا و نه م دواندبا ئیزنی وه یان نه ده دا که ماره کری. هه لبه ت ئه و کاره له وانه ته واو هه مه لایه نه ش نه بووبی به لام ده وریکی گرینگی گیرا له کرانه وه ی چاو و گویی بنه ماله کان و کچه کاندا. و زور کاری دیکه ش ده توانم بلیم زورترین ماوه ته مه نم هه ر له نیو خه لک دا ژیاوم و بنه ماله ی من له راستیدا ئه وان بوون.
پ: وه جیها خانم ئه م کارانه ی به ریوه تان بردوون زور گرینگ و ره چه شکینانه بووه له به ر چی هیچ به لگه و نووسراوه یکتان له روژی دانانی ئه و هه یئه تانه و یان له باره ی ئه زموونه کانتان له و پییدا به ده سته وه نییه؟ ئیستا بو خوی خه زینه یه کی گه ره ده بوو ته نانه ت بو به ره ی ئیستای ژنان که ئیستاش ده گه ل زور گرفتی سه ره کی رووبه روون و به زور مافی خویان نازانن و له جیات هه موو حه ولیک ، به رخودان و خوکووژی ره چاو ده گرن؟
و: ته واوی ئه وانه م نووسیبونه وه. به سه عات و به روژ. من ئینسانیکی زور به نه زمم هه موو کاریک به دروستی و ریک و پیکی ده که م. جیا له وه ش ئاغای فه یزی زاده که بازره س بوو داوای نووسینه وه ی هه موو ئه و کارانه ی به روژ له من کردبوو ئه وانه هه مووی گوزاریش ده کرانه ناوه ندی ولات . هه ر ئه و چالاکییان بوونه هوی وه که سی جار خه لات بکریم. دوو جار له سه تحی کشوه ری وه ک ده بیری ریکخراوه ی ژنانی مه هاباد به هوی به ر بلاوی چالاکییه کانی کومه لایه تی پله ی یه که م و جاریکیش له سه تحی نیو نه ته وه یی دا له لایه ن ریکخراوه ی نیونه ته ویی ( سازمانی ملل) را خه لات کراوم. هه موو سالی مودیری نموونه ی کشوه ری ده هاتمه وه و بو ماوه ی چه ند سالان ئوردووی سالانه ی کشوه ری به هوی ریک و پیکی کاری مه له مه هاباد به ریوه ده چووو له و پازده روژه ی لیره ده وره یان ده بوو له نزیکه وه ده گه ل کاره کانی مه ئاشنا ده بوون و شت فیر ده بوون. جاریک به ر پرسیکی تازه هات و بوو به ره ئیسی ئیداره ی ئاموزش و په روه ریش دوای وه ی به چالاکییه کانی منی زانی بانگی کردم و گوتی هه ر داوایه کی هه ته بیفه رموو له سه ر چاومی داده نیم. ئه منیش گوتم که ئه و سه رایدارانه ی له قوتابخانه کاندا خزمه ت ده که ن بیان که نه ره سمی و هه ر له قوتابخانه کاندا جیگای حاواندنه وه یان بو دابین که ن که هاتو چو نه که ن. به خته وه رانه به قسه یان کردم و ئیستا هه موو بازنشه ست بوون و موچه که شیان له ئی من زیاتره. مریه م گیان له و نیوه دا ئه وی ئینسان بوو، خزمه تگوزار بوو و له ئاستی خه لک و کومه ل ته عه هودی هه بوو هه موو یارمه تی منیان داوه. ئه من به بی هاوکاری خه لک نه م ده توانی هیچ کاریک بکه م.
پ: هه زینه ی ئه و هه مووه کارانه چون دابین ده کرا و ئا یا بو خوتان بو ئه م کارانه موچه یه کی زیاترتان وه رده گرت؟
و: ته واوی ئه و کارانه ی کردوومه ئیفتخاری بووه . نه ک مووچه ی زیادیم وه رنه گرتووه زور جاران هه موو حقوقه که شم داده نا و قرانیکی نه ده چووه بو مال و مندالم. به لام له لایه ن خه لکیشه وه زور یارمه تی ده دراین. خه لکی مه هاباد یه کجار شه ریف و میهره بانن و شانییان هه لگری هه موو خزمه تگوزارییه که. له روژی خوی دا ده زانن ده بی چ بکه ن. یه کی له وانه حاجی مسته فای داودی هاوسه ری به ریزی خوم بوو . ئه و نه ته نیا هیچکات پیشی به کاره کانم نه ده گرت به لکوو به دل و به گیان تا ئه و جیگایه ی ده یتوانی یارمه تی مالی و مه عنه وی ده دام. ئه من به مانگ و به حه فته رویشتووم ، به شداری کونگره و دانیشتنه کانم له شاره دووره کاندا کردووه، شه و ونیوه شه و گه راومه ته وه مالی، هه موو ئه و دیهاتانه م سه ر و بن ده کرد، زور که م وا هه بوو سوئال و جواب بکریم و ئه گه ر به ده گمه ن شتیکی واهاتبا گوری به بی ناره حه تی وه بیرم دیناوه که هه موو ئه و کارانه بو کوردان ده که م. وه بیرم دیناوه که ئه من زبان و شار و هوویه تی خوم بو ئه وان وه لا ناوه و به هه موو وجودم له خزمه ت ئه و خه لکه هه ژاره که وتووم . ئه ویش رازی ده بوو به تایبه ت که ده ی دیت خه لک زورم لی رازین زوری دل خوش ده بوو. بویه ئیدی هه ر چی له ده ستم هات کردم و دوای ماوه یه ک بووم به هه یئه ت ئومه نای "ئاگاداری له گوله کان" و ده گه ل ئاغایان دوکتور ئه بریشه می، سه عیدی هومایون، نادری و هه روه ها ئاغای فه قری و... بو ئه و به شه زورمان کارکرد. .دووسال دوای سه رکه وتنی شورشی ئیسلامی بو به شداری له هه لبژادنه کانی ده وره ی دوو هه می پارله مان له لایه ن فه رمانداره وه ده عوه ت کرام به لام له خوم رانه دی و پیم خوش بوو ئیتر هه ر له نیو خه لک دابم. ئیستا ئه ندامی بانوانی "ژین" و هه یئه ت ئومه نای جوزامییه کانی بوکانم. داوا له هه موو ژنه کان ده که م که بین و له چاره سه ری گرفته کانی کومه لایه تی دا هاوکاری بکه ن . به خته وه ری له ده رکی که س نادا، به لکوو ده بی ده رک به ده رک بوی له ده کان ده ی و خوت ماندوو که ی.
پ: وه ک دوامین پرسیار دهمه وی بلیم ئیستاش کومه لگای پیاوسالاری ئیمه به ر هه لستی ئه م چه شنه چالاکییانه ی ژنان ده که ن .وه ک ژنیکی سه رکه وتوو له م پییه دا چ ئاموژگاری و پیشنیاریکتان هه یه؟
و: من له و حه ده دا نیم رینوینی خه لک بکه م. ئه وه خه لک بوون که له هه موو کات دا رینوینی منییان کردوه. شاگرده کانیشم ههر به و ئاواته پیگه یاندووه که ئه و رو ماموستای من بن . من ته نیا ئه وه نده یان عه رز ده که م: هه موو تیکوشانه کان له هه موو سوچیکی ئه م جیهانه دا بو به خته وه ری و خوشی و هیمنایه تی کومه ل و بنه ماله کانه. ئاموژگاری هه موو ماموستاکان، زاناکان و پیغه مبه ره کانیش هه ر بو ئه م مه به سته یه، بو رزگاری و به خته وه ری. ئیمه وه ک دایک ، وه ک ژن به ر له هه موو شت ته عه هودیکی گه ره مان له ئاستی مندال و بنه ماله دا هه یه. بیر له یارمه تی دانی خه لک به وه لانانی بنه ماله و ئاواره کردنی مندالان جی به جی نابی. ده بی بتوانن به هه ر جوریک بی ریگایه ک بدوزنه وه من دلنیام پیاوه کانیش پییان خوشه باشترین هه ل و مه رج له کومه لدا پیک بی. ئه من بو خوم کاتیک ده م دیت ماموستایه کی ژن له مه دره سه له به ر دژایه تی میرده که ی ده گه ل کاری ئه و ناراحه ته به مه سئولیه تی خوم ده منارده وه و له جیات وی ده رسم ده گوت و ده مگوت برو مالی رازی که و به ئاسووده یی وه ره وه. ده گه ل وه ی که له ئه نجوومه نی ئه ولیا و موره بیان دا پیاوه کانمان ده عوه ت ده کرد و له م باره وه زورمان ده دواندن و لیمان حالی ده کردن که کاری ژن له ده ری نه ک به زه ره ری منداله کان نییه به لکو زوربه ی ئه و مندالانه که له ژیان دا سه ر ده که ون ئی دایکی خوینده وار و کار به ده سته و به داخه وه ئه و مندالانه ی تووشی لاریی و شکست دین ئی دایکی نه خوینده وار و بیکاره که خویان له کار و باری کومه لایه تی ناده ن . و پیمان ده سه لماندن که مندال هه ر ئه و شته یه که ئیمه له کرده وه دا نیشانییان ده ده ین. له ژنه کانیش داوا ده که م بو به ریوه بردنی ئه م ئه رکه گرینگه به حه وسه له بن و له جیات به ره روو بوو نه وه ده گه ل پیاو ، کاریکی وابکه ن پیاوه کان هاوکارییان بکه ن . هه ر ئه و کاره ی من کردم. من که هاتمه ئه و شاره که سم نه بوو، کوردیم نه ده زانی، خه لک باوه رییان به کاری ژنان نه بوو به لام ئیستا ته واوی ئه و شاره خزم و که س و کاری منن. له و سالانه ی دوایی دا خزمه کانم له ته وریز داوایان لیکردم که بچمه وه لایان به لام من گوتم مه هاباد بنه ماله ی منه و که س ناتوانی ده ست له بنه ماله ی خوی هه لگری. ئه و شاره باغی ژیانی منه و هیچ باغه وانیک ناتوانی به ری باغه که ی جی بیلی. ئه و خه لات و ته قدیر نامانه ی که وه رم گرتوون به هه موو سه روه تی دنیایه ی ناگورمه وه. ئه من جوابی هه موو زه حمه ته کانی خوم به زیاده وه وه رگرتوته وه و ئیستا ئه من به خه لک قه رزدارم . داوام له خه لکی شار ئه وه یه که ئه گه ر به شیاویان زانیم که مردم له سووچیکی گورستانه که یان منه تم له سه ر دانین و په نام بده ن بو ئه وه ی بو هه میشه له به ر پیی واندا سه ر بنیمه وه و بحه سیمه وه.
ته واو